هه‌رێم داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، بڕى 120 ملیار داهاتی نانەوتی بەکاش بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕەوانە كراوه‌.


ڕۆژی یەکشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هه‌رێم، نوسراوی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 8ی بۆ بەغدا کرد، کە بەمشێوەیە کۆکراوەتەوە 72 ملیار دیناری لەهەولێرو دهۆک، 48 ملیار دیناریش لەسلێمانی کۆکراوەتەوە.

ئه‌مڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكردوه‌، 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت بەشێوەی کاش خرایەسەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

حکومەتی عێراق ڕۆژی دوشەممە دەستی بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی کرد، ئەمڕۆ سێشەممەش کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت‌و چاوەڕواندەکرێت سودانی فەرمانی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.