شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم زانیاریى له‌باره‌ى 120 ملیار دیناره‌كه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆ 120 ملیاره‌كه ده‌نێرین"، ده‌شڵێت:"وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش ده‌ستده‌كات به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شتی موچه‌خۆرانی هه‌رێم".
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، بڕیاره ئەمڕۆ سێشه‌ممه داهاتی ناوخۆی هه‌رێم كه 120 ملیار دیناره بۆ به‌غدا بنێردێت.
وتیشی، "دوێنێ میزان موراجه‌عه‌ی مانگی هه‌شت نێردراوه بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ قسه‌مان كردوه، بڕیاره له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رجبكرێت".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ش گوایه به‌غدا بهههرێمى وتوه، داهاتی ناوخۆ بنێرن تا ئه‌وانیش موچه خه‌رجبكه‌ن، ئومێد سه‌باح وتی، "به‌ڵێ، من خۆم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی قسه‌م كردوه‌و موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌منزیكانه خهرجدهكهنو 120 ملیار دیناره‌كه‌ش ئاماده‌یه‌و ئەمڕۆ ده‌ینێرین".