شارپرێس:
شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا بەردەوامەو هەردولاش خۆیان بۆ شەڕی زیاتر ئامادە دەکەن، بەتایبەت ڕوسیا ڕاهێنان لەسەر چەکی ئەتۆمیی سەربازەکانی دەکات، کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕوسیا، دهڵێت، "ڕوسیا مانۆڕێکی سەربازیی گەورەی ئەنجامداوەو تێیدا ڕاهێنانی لەسەر چەکە ئەتۆمییە ستراتیژییەکان کردوە".
وهكو كۆشكى سهرۆكایهتى كریملین وتویهتى، "لەڕاهێنانەکەدا موشەک، ژێردەریایی، فڕۆکە بەکاربراوەو موشەکی کیشوەربڕی بالیستی تاقیکرداوەتەوە کە دەتوانێت بگاتە ئەمریکاو لەوێ ئامانجەکانی بپێکێت".
ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی ئەم مانۆرە ئەتۆمییە دوای ئەوەهات کە ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوەی نێوان ترەمپو پوتین، سەبارەت بەشەڕی ئۆکرانیا، دوادەخرێت.
لەلایەکی دیکەوە، حكومهتى سوید-یش ڕازیبوە بەوەی، 150 فڕۆکەی جەنگیی جۆری گریپێن بەئۆکرانیا بفرۆشێت تا لەشەڕی دژ بەڕوسیا بەکاریان بهێنێت.