شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌سه‌ردانێكیدا بۆ شارى ورمێ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "هه‌رچه‌ند ئێران خاوه‌نى نهوتو غازه، به‌ڵام گه‌لى ئێران برسییه، له‌كاتێكدا وڵاتانى وه‌كو توركیا‌و یابان‌و كۆریا نه نه‌وتیان هه‌یه نه غاز، كه‌چى دۆخیان زۆر باشتره".
مەسعود پزیشکیان سەرۆك کۆماری ئێران لەسەردانەکەیدا بۆ ورمێ، "ئێمە نەوت‌و غازمان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا برسیین، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه، ئەمریکا هەڕەشە دەکاتو ڕێگە نادات نەوت بفرۆشین، ئایا دەبێت ئێمە برسی بمێنینەوە؟ ئەو وڵاتانە چی ده‌كه‌ن كه نەوت دەکڕن‌و دۆخیان لەئێمە باشترە؟".
له‌چه‌ند ساڵى ڕابردودا به‌هۆى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، ئه‌مریكا چه‌ندینجار سزاى ئێرانى داوه‌و ئێستاش به‌به‌رده‌وامى سزاى ئێران ده‌درێت، به‌ڕاى چاودێران‌و ئابوری‌ناسان به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌وه، دۆخى ئابوریى‌و دارایی ئێران تادێت خراپتر ده‌بێت.