بانکی ناوەندیی پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵیی جێبەجێ دەکات

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی لەبارەی پلانی چاکسازیی بانکەکانەوە دەدات و پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.

 
بانکی ناوەندیی عێراق دوێنێ سێشەممە لەڕاگەیاندراوێکدا دڵنیایی دا سەبارەت بە پلانی چاکسازیی بانکەکان لە وڵاتدا، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵیی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.

بانکەکە ڕوونیشی کردۆتەوە کە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمەن دوای سەپاندنی قەدەغەی مامەڵەکردن بە دۆلار بەسەر چەند بانکێکی عێراقیدا هات، کە ئامانج لێی جێبەجێکردنی چاکسازیی قووڵ و گشتگیرە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی دامەزراوە بانکییەکان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

هەروەک ئاشکرای کردووە کە "دڵنیایی هەیە سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو بانکانە بۆ باری ئاسایی دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی چاکسازیی داواکراو."

لەبارەی گۆڕانی دیجیتاڵییەوە، بانکی ناوەندیی دووپاتی کردۆتەوە کە پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی لە جێبەجێکردندایە، بەڵام پێویستی بە کات و ژێرخانی تەواوکەر هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی بە باشترین شێوە دەست پێبکات.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە