هه‌ردى حه‌سه‌ن:
ئاگرێكى گه‌وره له‌ناوبازاڕى چوارقوڕنه كه‌وته‌وه، وته‌بێژى به‌رگریى شارستانى ڕاپه‌ڕینیش ئاشكرایده‌كات، "به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌وه، كافتریایه‌ك به‌ته‌واوى سوتاوه".
عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بەشارپرێسی وت، "کاتژمێر 3:20 خولەکى بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەناو بازاڕی چوارقوڕنە نهۆمی دوەمی تەلاری دۆڤەر بەتەواوی سوتا کە کافتریایەکی گەورەبوو".
وتیشی، "بەهۆی ئەو ڕوداوەوە زیانی زۆر بەبیناکە گەیشتوە، بەهۆی درەنگ ئاگادارکردنەوەی تیمەکانیان ئاگرەکە زیانی زۆریداوە دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوەو توانیماونە بیناکانی دەوروبەری لەفراوانبونی ئاگرەکە بپارێزین، لەئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن هۆکاری ئاگرەکەن".