كام وڵاتانە سەرەتا دەچنە ساڵی نوێوە؟

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 131 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
  ساڵی نوێ لە چەند وڵاتێك دەستیپێكرد و چەند وڵاتی دیكەش لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەچنە ساڵی نوێوە.

رۆژ لە زەریای هێمنەوە هەڵدێت بەرەو رۆژئاوا بەوپێیە ئەو وڵات و دورگانەی كەوتونەتە سنوری زەریای هێمنەوە زووتر لە وڵاتانی تر و لەسەرەتاوە دەچنەوە ساڵی نوێوە.

دورگەی لاین لە كۆماری كیریباتی یەكەم وڵاتە دەچێتە ساڵی نوێوە، دواتر تونگا و تۆكیلاو نیوزلەندا، هەروەها روسیا و  دورگەكانی مارشاڵ و فورتونا، ئۆستورالیا و بابواگینیا و میكرونیزیا و دورگەكانی ماریانای باكور دەچنە ساڵی نوێ.

وڵاتانی ژاپۆن و ئەندەنوسیا و كۆریای باكور و كۆریای باشورو چین و مالیزیا و سەنگافوورە و تایلاند و ناوچەكانی دیكەی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە وڵاتانەش زووتر دەچنە ساڵی نوێ.