شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو 27 شارى گه‌وره‌و بچوكى ئێران خۆپیشاندانى
فراوانى به‌خۆوه بینى‌و له‌شارۆچكه‌ى كوهده‌شتى لوڕستان كوژرانى گه‌نجێكى كورد، خۆپیشاندانه‌كانى
فراوانتر كرد‌و كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى په‌لامارى هێزه ئه‌منیه‌كان بدرێت‌و بریندارێكى
زۆریشى لێبكه‌وێته‌وه، جێگرى پارێزگارى لوڕستانیش زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى
كوژراو‌و بریندارانى هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، شه‌وى ڕابردوو
لەشارۆچكه‌ى کوهدەشتی لوڕستان، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان گەنجێکى كوردیان كوشت،
دواتر خۆپێشاندەران هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه 13 ئه‌ندامى
هێزە ئەمنیەکان برینداربون‌و یه‌كێكى دیكه‌شیان كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه، شه‌وى ڕابردوو،
27 شارى گه‌وره‌و قه‌زاو ناحیه‌كانى ئێران خۆپیشاندانى فراوانیان به‌خۆیانه‌وه بینى
ئه‌وانیش (تاران، کەرەج، نەهاوەند، کوهدەشت، ڕامهورمز، خوڕەمئاباد، کرماشان، دۆرود،
فەسا، ئەراک، ئیسفەهان، نەجەفئاباد، هەمەدان، دێهلۆران، مەشهەد، ئیزە، قشم، ئەسعەدئاباد،
فۆلادشار، شیراز، مامسانی، مارلیک، شار کورد، شەهاباد، بابۆڵ، کیش‌و ڕەشت).
بەگوێرەی هەندێ میدیای ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
ئاماری کوژراو‌و برینداران لەکوهدەشتی لورستان ڕوو لەهەڵکشانە هه‌م له‌هاوڵاتیان‌و
هه‌میش له‌خۆپیشانده‌ران، به‌هۆى گرژییه به‌رده‌وام‌و تونده‌كان له‌و شارۆچكه‌یه،
به‌ڵام تائێستا ئاماره‌كان جگه له‌وه‌ى ئاشكراكراوه، زانیاریى زیاتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سەعید پورعەلی جێگری
پارێزگاری لوڕستان ئاشكرایكردوه، ئەندامێکی هێزەکانی بەسیج بەناوی (عەلیڕەزا خودایی
فەر) شەوی ڕابردوو لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری کوهدەشت کوژراوە.
جێگری پارێزگار ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ئاڵۆزییانەدا
13 کەسی دیکە لەهێزە ئەمنییەکان‌و بەسیج بەهۆی بەردبارانەوە برینداربون.
ئەو ڕوداوەش لەکاتێکدایە، شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان
لەچەندین شاری ئێران بەردەوامییان هەیە.
