مژدەیەک بۆ شۆفێران.. کێشەیەکیان بۆ چارەسەرکرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی باوە مەحمودی سنوری گەرمیان چارەسەرکرا، هاوکات بڕیاریش دراوە گۆڕەپانێک بۆ بارهەڵگرەکان دروست دەکرێت، تاکو شۆفێران بتوانن بارەکانیانی لێ پارک بکەن و تێیدا بحەوێنەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردودا شۆفێرانی بارهەڵگرە گەورەکان گرفتی گەورەیان هەبوو لە بازگەی باوە مەحمودی سنوری گەرمیان، بەجۆرێک کە بەردەوام ئەو شۆفێرانە لەو بازگەیە دەیان کاتژمير ڕادەگیران و باجی زیادەیان لێ وەردەگیرا و لێپرسینەوەی زۆریشیان لەگەڵ دەکرا.

شارپرێس زانیویەتی، تیمی مەکتەبی دارایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەگفتوگۆ و هەوڵێکی دوو مانگی توانیان لە ڕێگای نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عيراق و  وەزارەتی بازرگانی توانرا گرفتەکە چارەسەر بکەن، بەهۆیەوە شۆفێران هاتن و چون و مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.

هاوکات، نوسینگەی شێخ ئەحمەدی نۆکان، بەرپرسی دارایی یەکێتی نیشتیمانی بە شارپرێسی راگەیاندوە، بڕیار دراوە گۆڕەپانێکی گەورە بۆ بارهەڵگرەکان دروست بکرێت، تا بتوانن هەم بارەکانیانی لێ پارک بکەن و هەمیش بتوانن تێیدا بحەوێنەوە، نەک لە ڕیزدا چەندان کاتژمێر بوەستن .