شارپرێس:
حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، ڕۆژى شه‌شى ئه‌م مانگه، هەڵمەتێکی فراوانى سەربازیی دژی هه‌ردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە له‌شاری حەلەب ئه‌نجامدا، به‌هۆیه‌وه کۆمەڵکوژیی‌و تاوانی جەنگ‌و ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی مەدەنی کورد لەماڵ‌و حاڵی خۆیان ڕویاندا، ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ‌و چالاكوانانیش ده‌ڵێن، "هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌و دوو گه‌ڕه‌كه ڕویانداوه، هیچى كه‌متر نییه له‌وه‌ى داعش له‌شنگال كردى"، هاوكات بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و حكومه‌ته‌كه‌ى، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی‌و لەناوبردنی سیستماتیک
چه‌ند زانیارییه‌كى تایبه‌ت ئاشكرایده‌كه‌ن، په‌لامارى گروپه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع، بەتۆپبارانی توندی ئەو دوو گەڕەکی نیشتەجێبونە دەستیپێکرد بەبەکارهێنانی تۆپ‌و تانک‌و موشەکەکانی گرادو هاوەنی قورس، لەگەڵ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەنێویاندا هەندێکیان لەلایەن خودی تورکیاوە هەڵدرابون.
به‌و هۆیه‌شه‌وه بوە هۆی داڕمانی بەشێکی گەورەی بیناکانی نیشتەجێبون‌و كۆمه‌ڵكوژكردنى ئه‌وكه‌سانه‌ى نیشته‌جێى ئه‌و شوێنانه بون، تیمی گەڕەکەکان‌و سەرچاوە ناوخۆییەکان وێرانکردنی دەیان ماڵیان دۆكیۆمێنت کردوە، هەروەها جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، زیانێکی زۆر بەدوکان‌و موڵکی تایبەت گەیشتوه‌و وێرانكارییه‌كى گه‌وره ڕویداوه.
زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، دیارترین ئامانجە مەدەنییەکان نەخۆشخانەی عوسمان‌و نەخۆشخانەی خالد فەجر بون، تۆپبارانی ڕاستەوخۆ هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو دامەزراوە پزیشکییە گرنگە له‌كاربكه‌ون‌و نه‌توانن هیچ خزمه‌تێك پێشكه‌شى برینداران بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه قەیرانی مرۆیی زیاتر بوو، بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی کەمی سەرچاوەی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان‌و دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی دانیشتوان.
ئاوارەبونی زۆرەملێ‌و ڕفاندنی بەکۆمەڵ
هه‌ر له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، جگە لەبۆردومانە زۆر توندەکانى چه‌كدارانى شه‌رع، په‌لاماره سەربازییەکە ئاوارەی زۆرەملێی دانیشتوانی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەى لێكه‌وته‌وه، لەژێر هەڕەشەی چەک‌و بەهۆی تێکچونی دۆخی ئەمنیی، هەزاران خێزان ناچاربون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن‌و بەدوای ناوچه‌یه‌كى ئارام‌و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێن.
چالاکوانان‌و سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوەکردوە، چه‌كداره‌كانى شه‌رع سەدان هاوڵاتیی کوردیان ڕفاندوەو لەناوەندەکانی دەستبەسەرداگرتن ژنان‌و منداڵانیان لەپیاوان جیاكردوه‌ته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێن، ژنان براونه‌ته مزگه‌وته‌كانى شاره‌كه‌وه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى نازانرێت، لاى خۆیشیه‌وه ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕفاندنی زیاتر لە 300 هاوڵاتی مەدەنی ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "ورده‌كاریى ئه‌و ڕفاندنانه دۆكیۆمێنت كراوه".
چالاكانى مه‌ده‌نى ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌و دوو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌ى شارى حه‌له‌ب ڕویداوه له‌لایه‌ن شه‌رع‌و گروپه‌كانیه‌وه، ئه‌وان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌وه‌ى بینراو تائێستاش به‌رده‌وامه، هاوشێوەی ئه‌و تاوانه‌یه كه گروپى تیرۆریستى داعش له‌شنگال دژى كوردانى ئێزدى ئه‌نجامیدا، ئه‌وانیش ڕفاندنى به‌كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداو شه‌رعیش دوباره‌ى كرده‌وه".
به‌وته‌ى چالاكان، "ئەو پێشێلکاریانە تەنها پەیوەندییان بەململانێیەکی چەکدارییەوە نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ بەئامانجکردنی سیستماتیکی گروپێکی نەتەوەیی دیاریکراو، ئەمەش ترسی پاکتاوی نەتەوەیی زیاد دەکات کە خەڵکی مەدەنی بەپشتبەستن بەناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بکەنە ئامانج".
هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و داوای لێپرسینەوە
سەرەڕای ئەو وێرانکارییەی کە بەسەر ئەو دوو گەڕەکەدا هاتوه‌و سه‌رجه‌م تاوانه‌كانیش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان‌و چالاكوانانه‌وه تۆماركراوه، تائێستا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئاستیدا هه‌ڵوێستێكى زه‌لالى نییه‌و شه‌رمنانه ماوه‌ته‌وه، ئەمەش وایکردوە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی‌و چالاکانی مافی مرۆڤ بەئاشکرا داوای لێپرسینەوە لەشه‌رع‌و حكومه‌ت‌و گروپه‌كانى بكه‌ن، لەڕوی یاساییەوە لەبەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکان.
چاودێران ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، "ئەوەی لەحەلەب ڕودەدات، یەکسانە بەپێشێلکارییەکی قورس لەیاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی چوار ڕێککەوتننامەی ژنێڤ کە هاوڵاتیانی مەدەنی‌و بریندارەکان‌و کارمەندانی پزیشکی لەشەڕی چەکداریدا دەپارێزن".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن، "ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەکاتی جەنگدا بەئاشکرا بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی‌و دامەزراوە سەرەکییەکانی وەک نەخۆشخانەو قوتابخانە قەدەغە دەکات، به‌ڵام له‌ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود به‌ئاشكراو به‌به‌رچاوى هه‌موو دونیاوه ڕویدا‌و هیچ ده‌وڵه‌تێكى ئه‌وروپى ڕۆژئاوایى هه‌ڵوێستى نه‌بوو".
چاركوانان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ى یاسا نێودەوڵەتییەکان سێ پرسى سه‌ره‌كى هه‌یه کە دەتوانرێت لەچوارچێوەی ئەوەی ڕویداوە، به‌تاوان له‌سه‌ر شه‌رع‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هەژمار بکرێت، ئه‌وان ده‌ڵێن:
تاوانەکانی جەنگ:
بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی خەڵکی مەدەنی‌و کەلوپەلی مەدەنی، وەک ماڵ‌و نەخۆشخانە، تاوانێکی جەنگ پێکدەهێنێت، ئه‌ویش به‌گوێره‌ى مادەی هەشتەمی پەیڕەوی ڕۆمای دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، کە هێرشی بەئەنقەست بۆسەر دانیشتوانی مەدەنی‌و ژێرخانی مەدەنی بەتاوان دەزانێت.
بەکارهێنانی چەکی نادروست یان کەمتەرخەمییەکی گەورە کە زیانێکی بەرفراوانی ناڕێژەیی لەگەڵ ئامانجە سەربازییە گوماناوییەکەدا دەگەیەنێت، بنەماکانی جیاکاریی‌و ڕێژەیی به‌گوێره‌ى یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات.
تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی:
ئاوارەبونی زۆرەملێی دانیشتوان، ڕفاندنی بەکۆمەڵ‌و مامەڵەی نادروست‌و سوكایه‌تى پێكردن یان زیانگەیاندن کە بەسەر گروپێکی مەدەنیدا دەسەپێنرێت لەسەر بنەمای پەیوەندییە نەتەوەییەکانی، تاوانی دژی مرۆڤایەتی پێکدەهێنن به‌گوێره‌ى مادەی حەوتەمی یاسای ڕۆما کە "گۆشەگیریی"و "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ" قەدەغە دەکات.
پاکتاوکردنی نەتەوەیی:
لەکاتێکدا کە پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما بەڕونی پێناسەی پاکتاوی نەتەوەیی نەکردوە، بەڵام بەئامانجگرتنی گروپێکی دیاریکراو لەسەر بنەمای ناسنامەکەیی‌و ئاوارەبونی زۆرەملێ لەماڵەکانیان بەهۆکاری تیرۆریستی یان جیاکاریی، لەگەڵ چەمکەکانی یاسای نێودەوڵەتیدا تێکەڵدەبێت.
داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ پێیانوایە، "بەڵگەنامەکردنی ئەم پێشێلکاریانە پێویستە لەگەڵ داواکاری فەرمیی بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بێت‌و پێشکەشی نەتەوەیەکگرتوەکان بکرێت، یان بەناوی تاوانبارانی تایبەتەوە ڕەوانەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بکرێت".
ژماره‌یه‌ك لەشارەزایانى یاسایى-ش، بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان بەدوو تاوان دەزانن، چونکە ڕاستەوخۆ ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی‌و نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەوەو پێشێلکردنی "پاراستنی کەلوپەلی مەدەنی" پێکدەهێنێت، کە بنەمایەکی بنەڕەتی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.
لەنێوان بێدەنگی‌و لێپرسینەوە
ئەوەی لەگەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ڕویدا، به‌بۆچونى چالاكوانان، تەنها ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نەبوه، بەڵکو پێشێلکارییەکی سیستماتیکی بوو کە بریتی‌بوو لەبەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی خەڵکی سڤیل‌و لەناوبردنی ژێرخانی مەدەنی‌و ئاوارەبونی زۆرەملێ‌و ڕفاندنی بەکۆمەڵ.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن، "لەژێر ڕۆشنایی ئەم ڕاستیانەدا، پێویسته لایه‌نه نێودەوڵەتییەکان هه‌رچى زوه لێپرسینەوە لەئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە ئه‌نجامبده‌ن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی، چونکە بێدەنگیی نێودەوڵەتی، نەک هەر شکستدەهێنێت لەڕێگریکردن لەپێشێلکارییەکان، بەڵکو هۆكارێك ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامبونى تاوانه ڕێكخراوه‌كان".
