شارپرێس:
ئه‌مشه‌و گروپهكانى سه‌ر به‌شه‌رع له‌سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستیان بهبۆردومانى پێگه‌كانى ههسهدهكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش هه‌سه‌ده ده‌ستى به‌وه‌ڵامدانه‌وه كرد‌و پێگه‌ى گروپه‌كان به‌وردیى ده‌كاته ئامانج.
ئه‌مشه‌و گروپه چه‌كداره‌كانى شه‌رع له‌هه‌رسێ میحوه‌رى (عەین عیسا، دێرحەفەرو بەنداوی تشرین) گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع، بۆدورمانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)یان ده‌ستپێكرد.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و په‌لامارانه‌شدا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌سه‌ده به‌وردى ده‌ستیكردوه بهوهڵامدانهوهو به‌توندى بۆردومانى هه‌ر شوێنێك ده‌كات كه موشه‌كى لێوه هه‌ڵدراوه.
به‌گوێره‌ى چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى كه گروپهكانى سه‌ر به‌شه‌رع‌و لایه‌نگرى توركیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ى هه‌سه‌ده هیچ شوێنێكى نیشته‌جێبونى هاوڵاتیانى سڤیلى نهگرتوهتهوهو ڕاسته‌وخۆ بنكه‌و پێگه سه‌ربازیه‌كانى گروپهكانى بهئامانجگرتوه.
شارپرێس زانیویه‌تى، تائێستا هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گروپه چه‌كداریه سوریه‌كانى لایه‌نگرى توركیا.