شارپرێس:
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بهرهبهیانى ئهمڕۆ پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانو بەنێوەندگیرییەکی نێودەوڵەتی، گەیشتوینەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەستو گواستنەوەی شەڕڤانان، بریندارانو مەدەنییە گەمارۆدراوەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەی حەلەب بۆ ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی (هەسەدە) لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لهپهیامهكهیدا ئاماژهى بهوهداوه، "دوای هەوڵێکی زۆرو بەنێوەندگیری لایەنە نێودەوڵەتییەکان، بەمەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر خەڵکی حەلەب، گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک".
عهبدى دهشڵێت، "ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ئاگربەستو دەرفەت دەدات بۆ گواستنەوەی شەهیدان، برینداران، هاوڵاتییانی مەدەنی گەمارۆدراوو هەروەها شەڕڤانان لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییەی شاری حەلەبەوە بۆ ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا".
ههر لهو پهیامهیدا مەزڵوم عەبدی، داوای لەلایەنە نێوەندگیرەکان کردوە، پابەندی بەڵێنەکانیان بن لەڕاگرتنی پێشێلکارییەکانو زەمینە خۆشبکەن بۆ گەڕانەوەی ئارامی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵو حاڵی خۆیان.
لەکۆتاییدا پهیامهكهیدا مهزڵوم عەبدی ستایشی بەرخۆدانی شەڕڤانانو دانیشتوانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەی کردوەو سەرەخۆشی لەکەسوکاری شەهیدان کردوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردودا، گروپهكانى سهر بهشهرع بەچەکی قورسو هەزاران سەربازەوە هێرشیان بۆسەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە دەستپێکردبوو، لەبەرامبەردا هێزەکانی ئاسایشی حەلەب بەچەند سەربازێکەوە بەرگرییان لەگەڕەکەکان دەکرد.
لاى خۆیشیهوه یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، "داوا لەهەمولایەنەکان دەکەین پابەندی ئەو ئاگربەستەبن کە ڕاگەیەندراوەو بەپەلە بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسیی، گەیشتن بەسەقامگیریی لەسەرتاسەری وڵات، هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ مسۆگەرکردنی قۆناغێکی گواستنەوەی گشتگیرو بەردەوام کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو گەلی سوریا بێت".
