شارپرێس:
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرایده‌كات، سه‌رباریى بۆردومانێكى قورسى گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا‌و لایه‌نگرى توركیا، هاوكات فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى توركیاش ئێستا هاتونه‌ته ئاسمانى ڕۆژئاواى كوردستان.
هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا زانیاریى مه‌ترسیدارى له‌باره‌ى جوڵه‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع‌و توركیاوه ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌مشه‌و ئاسمانی بەنداوی تشرین‌و ناوچه‌كانى دەوروبەری، شایەتی چالاکیی چڕوپڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی سەر بەگروپه‌كانى دیمەشق بوو".
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رباریى بونى درۆنه خۆكوژییه‌كانى سه‌ر به‌دیمه‌شق، هاوكات ناوچه‌كه به‌چڕیى بۆردومانكراوه".
هه‌سه‌ده زانیارییه‌كى نوێى له‌باره‌ى توركیاوه ئاشكراكردوه‌و باسى له‌وه‌كردوه، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گه‌یشتونه‌ته ئاسمانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و تائێستاش له‌ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕڤانانیش لەنزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.