شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، فەرماندە زیاد حەلەب‌و 20 کەسی دیكه شەهیدبونهو 100 کەسیش بریندارن.
فەتحوڵڵا حوسێنی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەهەرێم تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "به‌هۆى په‌لامارى گروپه توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع بههاوكاریى توركیا بۆسه‌ر شێخ مەقسودو ئەشرەفییە، به‌داخه‌وه فەرماندە زیاد حەلەبی ئه‌ندامى فەرماندەیی هێزەكانى ئاسایش‌و 20 کەسی دیكه شەهیدبون‌و 100 کەسیش بریندارن، ئه‌مه سه‌ربارى ئاوارەبونی زیاتر له100 هه‌زارى دیكه‌ش".
وه‌كو حوسێنى وتى، "ئه‌و 20 شه‌هیده‌ش كه باسمكرد سه‌رجه‌میان ئه‌ندامى هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بون كه پاڵه‌وانانه‌و له‌خۆبردوانه شه‌هیدبون".
نوێنه‌ره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر جه‌ختیكرده‌وه، "زیاتر لە 100 كەسیش برینداربون‌و ئێستا گەیەندراونەتە دێر حافر کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە، به‌شێكى زۆرى ئاواره‌كانیش هه‌ر چونه‌ته ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌و به‌شێكى كه‌میشى ڕویان له‌عه‌فرین كردوه".