شارپرێس:
له‌نێوان دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆدا، گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع سه‌ره‌تا به‌بۆردومان‌و دواتریش هه‌وڵیاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، به‌ڵام به‌دروشمى تۆڵه‌ى شه‌هیدانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود وه‌ڵامێكى توندیان درایه‌وه‌و ته‌واوى چه‌كداره‌كان كوژران.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌میحوه‌رى به‌نداوى تشرینه‌وه، گروپێكى چه‌كدارى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع دواى بۆردومانێكى چڕى شه‌ڕڤانان له‌میحوه‌رى به‌نداوى تشرین، دواتریش هێرشیان ده‌ستپێكرد.
شارپرێس زانیویه‌تى، ئه‌و گروپه‌ى چه‌كداره‌كانى شه‌رع پێكهاتون له10 چه‌كدارو ویستویانه له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه دزه‌بكه‌نه ناو سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕڤانانى هه‌سه، به‌ڵام شه‌ڕڤانان لێیان هاتونه‌ته ده‌ست‌و وه‌ڵامێكى توندیان داونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى زانیارییه‌كانى به‌شارپرێس ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و 10 چه‌كداره‌ى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه به‌وتنه‌وه‌ى دروشمى تۆڵه‌ى شه‌هیدانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود زۆر به‌توندى لێیاندراوه‌و سه‌رجه‌میان كوژراون.
هه‌ر شه‌وى ڕابردوو فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانى توركیاش تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و به‌ئاسمانى ناوچه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و به‌تایبه‌ت میحوه‌ره‌كانى به‌نداوى تشرین‌و قه‌ره‌قۆزاخ-دا سوڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ بۆردومانێكیان نه‌كردوه.
له‌م لینكه‌وه ڤیدیۆى ته‌رمى چه‌كداره‌كانى شه‌رع ببینه