شارپرێس:
سه‌رۆكى ئه‌مریكا زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌رپرسانى ئێرانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ڵێت، "له‌په‌یوه‌ندییانه‌ى پێمه‌وه كراوه، داواى دانوستانمان لێده‌كه‌ن".
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكرد، بەرپرسانی ئێران دوێنێ پەیوەندییان پێوەکردم.
ڕاشیگه‌یاند، "ئێران دەیەوێت دانوستاندن بکات، لەوانەیە لەگەڵیان کۆببینەوەو کۆبونەوەیەک خەریکە ڕێکدەخرێت، بەڵام بەهۆی ئەو شتانەی ئێستا ڕودەدەن، لەوانەیە ناچاربین پێش کۆبونەوەکە هەنگاوێک بنێین له‌دژیان".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى وت، "سات بەسات لەدۆخی خۆپێشاندانەکان ئاگاداردەکرێمەوە، خەریکی تاووتوێکردنی چەند بژاردەیەکی زۆر بەهێزین‌و لەماوەیەکی نزیکدا بڕیار دەدەین".