شارپرێس:
ڕوانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ زانیاریى كاره‌ساتبار له‌باره‌ى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسودى حه‌له‌به‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خه‌ڵكێكى زۆر ده‌ستگیركراوه‌و خه‌ڵكانێكى زۆریش ڕفێندراون‌و هیچ له‌باره‌یانه‌وه نازانرێت"، ده‌شڵێت، "ڕۆژانه سوكایه‌تى به‌ده‌ستگیركراوان ده‌كرێت‌و پێیانده‌وترێت (سه‌گ، به‌راز، قه‌ندیلیه‌كان)، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیانیان".
ڕوانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تیه ئاشكرایده‌كات، "چه‌كداره‌كانى شه‌رع لەگەڕەکه‌كانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مەقسودی حەلەب هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بەرفراوانیان ئەنجامداوه‌و نزیكه‌ى 300 هاوڵاتی سڤیلیان ده‌ستگیركردوه".
باس له‌وه‌شده‌كات، "گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع، دروشم‌و قسه‌ى زۆر نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستگیركراوان به‌كارده‌هێنن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن سوكایه‌تییان پێبكه‌ن‌و دواجاریش كۆمه‌ڵكوژیان بكه‌ن، چونكه پێیانده‌ڵێن (سه‌گ، به‌راز، قه‌ندیلیه‌كان)".
ڕوانگه‌كه به‌نیگه‌رانیه‌وه له‌دۆخى هاوڵاتیانى ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه كوردیه ده‌ڕوانێت‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "هه‌روه‌ك چۆن له‌كه‌ناراوه‌كان هه‌رچى ڕویدا‌و دواتریش به‌هه‌مانشێوه له‌سوه‌یدا دوباره‌كرایه‌وه‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى نه‌بینرا، ئێستاش له‌دوو گه‌ڕه‌كى كوردنشین جارێكى دیكه ئه‌نجامدرایه‌وه‌و تائێستاش كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه".
ڕوانگه‌ى سوریى ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "پرسیارە قورسەکان بەردەوام بێوەڵامن،کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاشت هەموو ئه‌و تاوانانه‌ى ڕویانداوه، لەکوێن؟ ئایا ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایانە نابینن؟، ئایا ڕازین بەوێنەیەکی هەڵبەستراوی دەسەڵاتێک کە ڕۆژئاوا‌و هەندێک دەوڵەتی عەرەبی پشتیوانیی لێدەکەن کە بانگەشەی بەرگریکردن لەگەلێک دەکات‌و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بەرەو ئاینده‌و چاره‌نوسێكى نادیاریان ده‌بات؟".
هه‌ر بەگوێرەی ڕ‌اپۆرتێكى ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوای دەستبەسەرداگرتنی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە، چه‌كداره‌كانى شه‌رع دەستیانکردوه بەدەستگیرکردنی پیاوان، لەکاتێکدا چارەنوسی ژنان‌و منداڵان تائێستا نادیارەو نازانرێت چی‌یان به‌سه‌رهاتوه، ئه‌مه‌ش دۆخێكى خوڵقاندوه، خێزانەکانی ئەو دوو گەڕەکە لەدۆخێکی ترسناک‌و تیرۆری بێوێنەدا بژین.
