پچڕانی کارەبا لەهەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو...وەزارەتی كارەبا ڕونكردنەوە دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 219 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، گرفتێكی تەكنیكی لەهێڵەكانی گواستنەوەی كارەبادا دروست بوەو  كارەبای بەشێك لەشارەكانی هەرێم كوژاوەتەوە.


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،" بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەهێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، کێشەی پچڕانی کارەبا لە ەشێک لەپارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست بوە."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم کێشە تەکنیکییە کاریگەری کاتی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت و دەبێتە هۆی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەهاوڵاتییان. 

وەزارەتی کارەبا دڵنیاییداوە، تیمەکانیان دەستیان بەکارکردن کردوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و چاوەڕوان دەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتودا دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش چەندینجار کێشەی كوژاندنەوەی كارەبا رویداوەو چەندین كاتژمێر كارەبا پڕۆژەی ڕوناكی كوژاوەتەوە.

بەپەلە