ئێران بەپڕكردنەوەی بەڵێننامە تەرمی خۆپیشاندەران ڕادەستی كەسوكاریان دەكاتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێکخراوێكی مافی مرۆژ لەئێران ئاشكرایكردوە، كەوڵاتەكە  لەبەرامبەر پێدانەوەی تەرمی خۆپیشاندەران بەڵێننامە بەکەسوکارەکانیان پڕدەکاتەوە تا بەشداری خۆپیشاندانەكان نەكەنەوە.


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا  لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران تا ئێستا 24 هەزارو 669 کەس دەستبەسەر کراون، سێ هەزارو 919 کەس کوژراون، دوو هەزارو 109کەسیش بریندار بون".

ڕێ:خراوەكە ئەوەشی ڕونكردۆتەوە، كە لەو ژمارەیە 25 منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ کوژراون، هەروەها لەمیدیاکانی سەر بە دەسەڵاتدارانی ئێران تا ئێستا ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێ خۆپیشاندەران گەیشتوەتە  145خۆپیشاندەر، تا خۆپیشاندانەکان بەئاژاوەگێری پێناسە بکەن."

لەبارەی وەرگرتنەوەی تەرمی خۆپیشاندەرانیشەوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، وەک چۆن لەپێشتر بەرانبەر وەرگرتنی بڕێک پارە تەرمی خۆپیشاندەران ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرایەوە، لەئێستاشدا فشارەکانی دەسەڵاتی ئێران بەردوامەو دەڵێت،"هێشتا ژمارەیەکی زۆر لەکوژراوەکان لەپزیشکەکانی داد دەبیندرێت، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سەر بەدەوڵەت فشار لەسەر خێزانەکان هەیە بۆ بێدەنگ بون و ناشتنیان بەشەوانە ئەنجام بدرێت، تەنانەت بەمەرجی واژۆکردنی شاردنەوە و بەشدارینەكردن لەخۆپیشاندانەكان دەتوانن تەرمی کەسوکارەکانیان وەربگرنەوە".

بەپەلە