شارپرێس:
محەمەد شەیاع سودانی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
لەبەغدا کۆبونەوەو جەختیان کردەوە لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنی ئەو شایستەی دەستورییانەی
کە لەپێکهێنانی حکومەتی عێراقدا ماونەتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی
دوایین پێشهاتەکانی وڵاتیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەڵوێست و دیدگاکان
لە نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان، بۆ کارکردن لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی
و درێژەدان بە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە سەرتاسەری وڵات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەها
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنی ئەو شایستەی دەستوورییانەی
کە ماونەوەتەوە بە پێی کاتە دیاریکراوەکان و پاراستنی ئیرادە و هەڵبژاردەی دەنگدەران،
بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەولەویتیەکانی
ئەم قۆناغە و تەواوکردنی پڕۆسەی چاکسازی و بوژانەوەی ئابووری هەبێت.