هەسەدە هێرشێكی چەكدارەكانی دیمەشقی تێكشكاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1293 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە رایگەیاند، فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی چیای كزوانیان لە باشووری شاری حەسەكە كردووە.

هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت هاوكاتی بۆردومانەكەی فڕۆكەكانی توركیا، بە تۆپیش ناوچەكە بۆردومان كراوە.

هەسەدە دەشڵێت،  هێزەكانمان هێرشێكی گروپەكانی دیمەشقیان لە گوندی عالیە تێكشكاند و زیانێكی زۆری مادی و گیانیان لێداون.