شارپرێس:
دەستەی ناوخۆ لە ئیدارەی خۆسەر قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند لە شاری حەسەكە.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی چەكدارەكانی دیمەشق و كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی شەدادی و داڕینی كۆبانێ لە حەسەكە و قامیشلۆ، ئیدارەی خۆسەر قەدەغەی هاتوچۆی لەنێو شاری حەسەكە راگەیاند.
هاوكات سەرچاوەكان لەنێو شاری حەسەكە دەڵێن رەوشی شار ئارامە و هێزەكانی هەسەدە بڵاوەیانپێكراوە.
لە بەشێك لە گوندەكان خەڵك چەكیان هەڵگرتووە لە پاڵ هێزەكانی هەسەدە ئامادەكاری بۆ شەڕ و ئەگەری هێرشی چەكدارەكان دەكەن.
لە زیندانی شەدادی هەزاران چەكداری داعش هەڵاتوون و مەترسی هەیە لە پاڵ چەكدارەكانی دیمەشق پەلاماری ناوچە كوردییەكان بدەن.