گفتوگۆكانی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع شكستیان هێنا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی سەرچاوەكان گفتوگۆكانی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا لە دیمەشق شكستی هێناوە و بێ ئەنجام كۆتاییهاتووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان عەبدی گەڕاوەتەوە رۆژئاوای كوردستان و بڕیار دراوە شەڕی تا مردن دژی گروپە چەكدارەكانی شەرع دەستپێبكەن.

هاوكات داوا لە هاووڵاتیان كراوە بچنە سەنتەرەكانی چەكدابەشكردن و هەموو خەڵك بۆ روبەڕوبونەوەی چەكدارەكانی شەرع چەك هەڵدەگرن.

 

هاوکات فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە لە پەیامێکدا دەڵێت سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن حکومەتی دیمەشقی پایتەختەوە، بەڵام پابەندیی پێوە نەکراوە و ئێستا لە شەدادی و عەین عیسا شەڕی توند بەردەوامە و پێویستە گەلەکەمان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە بێت.

دەشڵێت، ئەم هێرشانە مەترسییە بۆ سەر هەبوونی کورد، هەر بۆیە داوا لە هەموو لایەن و هێزە کوردییەکان دەکات پێکەوە هەڵوێستی توندیان هەبێت و پێویستە سەفەربەریی گشتی ڕابگەیەنرێت، چونکە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە.