شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق، لهبارهی چاپی كۆن و نوێی دۆلاری ئهمریكی ڕێنمایی ئاڕاستهی بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان دەکات كه جیاكاری لهنرخهكانیاندا نهكهن و هۆشداریش دهدات لهوهی ههر كارێكی لهوجۆره لهدهرهوهی ڕێساو یاساكاندایه.
بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆلاری کۆن و نوێی ئەمهریکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بانکەکان نابێت جیاوازی بکەن لەنێوان چاپی کۆن و نوێ و پێویستە بەیەک نرخ مامەڵەیان پێوە بکرێت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، بانکی ناوەندیی عێراق لەرێنوێنییەکدا بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان، جەختی لەگرنگی نەهێشتنی جیاکاری لەنرخی دۆلاری ئەمهریکی لەنێوان دۆلاری کۆن و نوێدا کردەوە.
بانکی ناوەندی وتیشی، یاساو رێسا و کۆنتڕۆڵە کارپێکراوەکان، دان بەهیچ جیاکارییەکدا نانێت لەنێوان دۆلاری ئەمهریکیدا.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەهای 100 دۆلاری چاپی سپی بەراورد بەچاپی شین لەبازاڕدا، سێ بۆ چوار هەزار دینار جیاوازە.