شارپرێس:
فەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدهكات، تیمەكانیان توانیویانە هێرشێكی ئەلیكترۆنیی گەورەو هاوئاهەنگیكراو بۆسەر پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی ڕوناكی پوچەڵبكەنەوە كە لەڕۆژانی 15و 16ى ئهم مانگهدا ئهنجامدراون، جهختیشدهكاتهوه، سیستمی وەڵامدانەوەی ڕوداوەكانیان كاراكردوەو بەرگرییەكی زۆرباشى كردوه.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی شوبات، فەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێم دهڵێت، "تیمەكانمان توانیویانە هێرشێكی ئەلیكترۆنیی گەورەو هاوئاهەنگیكراوی جۆری (DDoS) بۆسەر پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی ڕوناكی پوچەڵبكەنەوە كە لەڕۆژانی 15و 16ی شوباتدا كراوە".
لهو زانیاریانهى ئاشكراكراوه دهڵێت، "هێرشەكە پێكهاتبوو لەنزیكەی 10 شەپۆلی یەك لەدوای یەك، هەر شەپۆلێك قەبارەی داتاكەی گەیشتوەتە نزیكەی 180 گێگابایت لەچركەیەكدا، ئەم هێرشە لەڕێگەی هەزاران ئایپی (IP)ی جیاواز لەسەرتاسەری دونیاداو ملیۆنان داواكاریی ئۆتۆماتیكییەوە (Automated Requests) كراوە".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "دەستبەجێ سیستمی وەڵامدانەوەی ڕوداوەكانیان (Incident Response) كاراكردوەو بەرگرییەكی "فرەچین"یان جێبەجێكردوە، كە پێكهاتبوو لەفەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیاریی، دڵنیاییداوە كە بەهۆی ئەم ڕێوشوێنانەوە، پۆرتاڵی ڕوناكی لەكارنەكەوتوەو خزمەتگوزارییەكانی بەردەوامبون".
