ڕۆمانی قاوەخانەی قوشتومری نەجیب مەحفوز

هەمەڕەنگ

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆمانی قاوەخانەی قوشتومر لە نووسینی نووسەری ناسراوی میسری نەجیب مەحفوز_ە و ئەردەڵان عەبدوڵڵا، لە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی، ناوەندی ڕەهەند لە سێلمانی چاپیکردووە.


ئەم ڕۆمانەی  نەجیب مەحفوز لە ساڵی 1988 دا نووسیویەتی، واتە لەو ساڵەی کە خەڵاتی نۆبڵی تێدا وەرگرت. باس لە پێنج هاوڕێ دەکات کە  لەمنداڵییەوە پێکەوە دەبن هەتاوەکو پیر دەبن. ئەمانیش هەریەکەیان سەر بە چینێکی کۆمەڵایەتی میسرن. 

ڕۆمانەکە پانۆرامایەکی خێرایە بە مێژووی 70 ساڵەی میسر،  لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دەستپێدەکات، هەتاوەکو ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم کۆتایی پێدێت. نووسەر هەوڵیداوە چ لە ڕێگەی گێڕانەوە، یان دیالۆگی نێوان پێنج هاوڕێکەوە، ئەو کێشە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییانە باس بکات، کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، ڕووبەڕووی میسر بۆتەوە.

بەپەلە