ته‌رمى خامنه‌یى ده‌برێته‌ مه‌شهه‌دو له‌وێ به‌خاك ده‌سپێردرێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی فارس ئاشكرایكرد، بڕیارە دوای ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە فەرمییەکانی پرسە‌و ماڵئاوایی، تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری کوژراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەشاری مەشهەد بەخاک بسپێردرێت.


به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌، بەرپرسانی لیژنەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکان، سەرقاڵی پلاندانانن بۆ سازکردنی مەراسیمێکی ماڵئاوایی گەورە لەتاران تاوەکو هاوڵاتییان بتوانن تێیدا بەشداربن.

فارس نیوز ئه‌وه‌شى نوسیوه‌، "وردەکاریی تەواوی بەرنامەکان‌و کاتی بەڕێوەچونیان، دوای پەسەندکردنی کۆتایی لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە ڕادەگەیەنرێت"، بەڵام چه‌ند سەرچاوەیه‌كى دیكه‌ى ئێرانى وتویانه‌، "ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 بەڕێوەده‌چێت‌و ڕۆژی پێنجشەممەش تەرمی خامنەیی بۆ بەخاکسپاردن لەمەزارگەی ئیمام ڕەزا، هەشتەم ئیمامی شیعەکان، دەگوازرێتەوە بۆ شاری مەشهەد.

عەلی خامنەیی لەشاری مەشهەد لەدایکبوە، باوکی ناوبراو، ئایەتوڵڵا سەید جەواد خامنەیی یەکێکبوە لەزانایانی ئایینی‌و هەر لەوشارەو لەناو حەرەمی ئیمام ڕەزا (لەڕەواقی تەوحیدخانە) بەخاک سپێردراوە، بەو هۆیەشەوە بڕیاردراوە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیش لەزێدی خۆی بنێژرێت.