شارپرێس:
لەکاتێکدا گرژییەکانی
ناوچەکەو ئێران بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێن، حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران،
بەتایبەت کۆمەڵە، ستراتیژییەکی جیاواز دەگرنەبەر، ڕەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی
زەحمەتکێشانی کوردستان لەپەیامێکی ڕاشکاودا ئاماژە بەوەدەکات، "ئێمه ڕاوچیی
دەرفەتەکانین بۆ گەیشتن بەمافە ڕەواکانی گەلی کورد".
واشنتۆنو کۆمەڵە..
ڕاستی چییە؟
لەنێوان دەنگۆی
میدیاکانو ڕاستی سەر زەویدا، کەعبی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەبونی پەیوەندییەکی
جدیو ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکەن بۆ بەشداریکردن لەجەنگێکی سەربازیی دژی تاران
لەئێستادا، بەڵام جەختی لەخاڵێکی گرنگ کردەوەو وتى، "ئێستا پەیوەندی ئێمە لەگەڵ
ڕۆژئاوا لەجاران بەهێزترە"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانی هاوکێشە سیاسییەکان
کە پێشتر حکومەتی ئێران لەو پەیوەندییانەدا باڵادەست بوو.
هەرێمی
کوردستان.. هاوپەیمانییەک لەسەر بنەمای یاسا
یەکێک لەخاڵە هەرە
هەستیارەکان، بونی ئەم حزبانەیە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی
زەحمەتکێشانی کوردستان جهختیكردهوه، پەیوەندییان لەگەڵ هەرێم باشەو پابەندن بەپاراستنی
سەروەرییو یاساکانی هەرێمەوە.
ئەم لێدوانەش پەیامێکی
دڵنیاییە بۆ ناوخۆی هەرێمو عێراق کە نایانەوێت ببنە سەرچاوەی کێشە، بەڵام لەهەمانکاتدا
دەستبەرداری مافی خۆیان نابن لەبەهێزکردنی پێگەی کوردی.
ئامادەکاری بۆ
کاتی گونجاو
بۆ گەلێک کە
ژمارەیان لەنێوان ههشت بۆ 10 ملیۆن کەسە لەئێران، کۆمەڵە وەک هێزێکی بزوێنەر دەردەکەوێت،
وهكو کەعبی دەڵێت، "بزوتنەوەی کوردستان هێزی تایبەتی خۆی هەیە"، ئهوهشى
نهشاردهوه، ستراتیژی ئێستای ئەوان لەیەک ڕستەدا کورتدەبێتەوە، "پتەوکردنی
ناوماڵی کوردیو چاوەڕوانکردنی ئەو ساتە مێژوییەی کە تێیدا کۆتایی بەدەسەڵاتی مەلاکان
بهێنرێت".
ژمارەی کورد لەئێران
بەنزیکەی 8 بۆ 10 ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت (واته نزیکەی له10٪ی دانیشتوان)و بەشێوەیەکی
سەرەکیش لەناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژئاواو باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە (کوردستان،
کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاواو ئیلام) نیشتەجێن، زۆربەشیان موسوڵمانی سوننەنو سێیەم
گەورەترین کۆمەڵەی نەتەوەیینو خاوەنی مێژویەکی درێژی ناڕەزایەتیو داواکاریی مافو
ئۆتۆنۆمین.
لهڕێگهى سكاى
نیوزى عهرهبیهوه کۆمەڵە پەیامی خۆی گەیاند؛ نە جەنگی ڕاگەیاندوەو نە پاشەکشەشی
کردوە، چاودێرانیش دهڵێن، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ساتەوەختی دەرفەتە گەورەکەن
کە ڕەزا کەعبی ئاماژەی پێداوه.
