قائیمقامیه‌تی سلێمانی نرخی غازی ماڵان جێگیردەكات

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌نرخی فه‌رمی بتڵێك غازی ماڵان ته‌نها (8.500) هه‌شت هه‌زارو پینج سه‌د دیناره‌ و دەشڵێت، له‌ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ (2026.3.9)ـوه‌ به‌چاودێری لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه‌ له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی دابه‌شده‌كرێت.


ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، كەنرخی فەرمی بتڵێك غازی ماڵان نابێت لەو نرخە زیاتر بێت كە دیاریكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی هەرێمەوە، گرفت بۆ كارەباو غازی ماڵان دروست بوەو  بەهۆیەوە كارەبای نیشتیمانی بۆ كەمتر لە چوار كاتژمێر كەمبۆتەوەو نرخی یەك بتڵ لەغازی ماڵانیش بە 30 هەازر دینار فرۆشرا.