شارپرێس:
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
هاوکات ئەوەشی ڕاگەیاندوە، لەهەمان ڕۆژدا موچەی مانگی شوباتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمە لەكاتیكَكدایە، ئەمرۆ خشتەی مچوەی مانگی دوو بڵاوكرایەوەو لەسبەینێوە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت.