شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئیمارات
گیان لەدەستدانی دوو فڕۆکەوانی لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک راگەیاند،
کە لەکاتی ئەرکی فەرمیاندا بوە.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی کێشەیەکی هونەری هەلیکۆپتەرێکی سەر بە هێزی
ئاسمانی ئیمارات کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو دوو فڕۆکەوانە
لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشتیمانی خۆیان ئەو روداوەیان بەسەردا هاتوەو گیانیان
لەدەستداوە
وەزارەتی بەرگری ئیمارات پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو دوو
فڕۆکەوانە دەکات.