شارپرێس:
بەڕێوبەرایەتی
گشتی گومرگی هەرێم بڕیارێکی دەستەی گومرگی عێراق لەبارەی وەرگرتنی ڕەسم و باج بۆ
حسابی گومرگەکانی عێراق یاخود باجەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل
رەتدەکاتەوە و دەڵێت، پێچەوانەی بڕیار و یاساکانە
بەڕێوبەرایەتی
گشتی گومرگی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی دەستەی گومرگەکانی
عێراق کە لەپێگەی ئەلکترۆنی دەستەکە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە شمولی بابەتەکانی (خۆراک
و دەرمان) لەچوارچێوەی سیستەمی ئەسیکۆدا و وەرگرتنی ڕەسم و باج بۆ حسابی گومرگەکانی
عێراق یاخود باجەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە لە ڕێگای (البیان
المسبق) بۆ ماوەی سێ مانگ کە لە 31ى 5ى 2026 کۆتایی دێت، بۆ سەرجەم بازرگانان و کۆمپانیاکان و ڕای گشتی ڕوندەکەینەوە کە ئەو بڵاوکراوەیە
پێچەوانەی خاڵی هەشتە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
لە بڕیاری ژمارە 569ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵە
کە ئاماژە بەوە دەدات وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی لەو نوسینگە گومرگیانە دەبێت کە کەلوپەل
و کاڵاکانی لێوە هاوردە دەکرێت، هەروەها لەم بڕیارەیان هیچ جۆرە هەماهەنگیەکیان لەگەڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکردوە ".
گومرگی هەرێم دەشڵێت،"
هەموو بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکەینەوە کەڕێکارەکان لە
گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێ دەکرێت
لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان ".
