شارپرێس:
تۆڕی هەواڵی ABCى ئهمریكى ئاشکرایدەکات، نوسینگەی لێکۆڵینەوەی
فیدراڵی (ئێف بى ئاى ـ FBI)
هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی دەزگا ئەمنییەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا کردوە سەبارەت
بەئەگەری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتە
هەواڵگرییەکان کە دەست کەناڵی ABC News کەوتونو بڵاوكراونهتهوه، ئێران لەپلانیدایە وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی
ئەمریکا، کالیفۆرنیا بکاتە ئامانج، پلانەکەش بریتییە لەهەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
لەناو کەشتییەکی بازرگانی یان نەناسراو کە لەنزیک کەناراوەکانی کالیفۆرنیا لەزەریای
هێمن جێگیردەبێت.
زانیارییهكان
ئاماژە بەوەدەكەن، ئەو هێرشە وەک تۆڵەسەندنەوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێت ئەگەربێتو ئەمریکا
هێرشبکاتەسەر خاک یان بەرژەوەندییەکانی ئێران، لهبهرامبهریشدا، ئێف بى ئاى جەختیکردوەتەوە،
دەکرێت ئەو هێرشانە لەناکاوو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ئەنجامبدرێن.
هەرچەندە نوسینگەی
لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بى ئاى ـ FBI)
ئەو هۆشدارییەی گشتاندوە، بەڵام بەرپرسانی باڵای پۆلیس لەکالیفۆرنیا ڕایانگەیاندوە،
تائێستا هەڕەشەیەکی دیاریکراوو سەلمێنراو لەئارادانییە کە کاتو شوێنی وردی هێرشەکە
دیاریبکات.
لەلایەکی دیكهوه،
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەلێدوانێکدا بێباکی خۆی بەرامبەر ئەو هەڕەشانە نیشانداوەو
ڕایگەیاندوە، ئێران ناتوانێت هێرشبکاتەسەر ناوخۆی ئەمریکا.
ئەم ئاڵۆزییانە
دوای ئەوەدێن، لەکۆتایی مانگی شوباتدا، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی هاوبەش لەلایەن ئەمریکاو
ئیسرائیلەوە بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ناوخۆی ئێران دهستیانپێكردو تائێستاش بهچڕى
بهردهوامن، ئەمەش ئاستی گرژییەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ناوخۆی ئەمریکا گەیاندوهته
لوتکە.
ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی
کالیفۆرنیا لەئامادەباشیدانو چاودێریی وردی کەناراوەکان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لەهەر
هەوڵێکی لەو شێوەیە.
