ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر بەیروت دەستپێکرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆردومانی لە ناوچەکانی باشووری بەیروت دەستپێکرد.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێزەکانی ئاسمانی  هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانی حیزبوڵا لە ناوچەکانی باشووری بەیروت دەستپێکردووە.

دەشڵێت، بەردەوام دەبێت لەهێرشەکانی دژ حیزبوڵا کە بڕیاری داوە بەشداری شەڕی ئێران بکات و لەژێر چاودێری ڕژێمی ئێران چالاکی بکات.

سوپای ئیسرائیل ڕونیکردەوە، ئیسرائیل ڕێگە بە هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل نادات و بە هێزێکی زۆرەوە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە.