شارپرێس:
لەچەند کاتژمێری
ڕابردودا، هەواڵێکی شڵەژێنەر لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری دروستکرد، تێیدا
هۆشداریدەدرێت لەبارینی (بارانی ترشەڵۆک) لەڕۆژى 12ى ئهم مانگهدا، باس لەوەشدەکرێت
کە ئەم بارانە دەبێتە هۆی سوتاندنی پێستو بڵاوبونەوەی نەخۆشی مەترسیدار، بەڵام ئایا
ئەم هەواڵە تا چەند پشتی بەڕاستی بەستوە؟
بارانی ترشەڵۆک
چییە؟
بارانی ترشەڵۆک
دیاردەیەکی ژینگەییە کە بەهۆی تێکەڵبونی گازە کیمیاییەکانی وەک (دوەم ئۆکسیدی گۆگرد)
لەگەڵ هەڵمی ئاودا دروستدەبێت، هەرچەندە ئەمجۆرە بارانە زیان بەدارستانەکان، ژیانی
ناو ئاوو باڵەخانە کۆنەکان دەگەیەنێت، بەڵام بهگوێرهى ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی وەک
(EPA)، ترشەڵۆکییەکەی بەو
ئاستە نییە کە پێستی مرۆڤ بسوتێنێت یان لەساتێکی کەمدا زیانی جەستەیی گەورە بگەیەنێت.
پێشبینییەکانی کەشناسییو
ڕاستی ڕوداوەکان
سەرچاوە فەرمییەکانی
کەشناسی لەهەرێمی کوردستانو خودى وهزارهتى تهندروستى حكومهتى ههرێمیش تائێستا
هیچ جۆرە هۆشدارییەکی لەو شێوەیەیان بڵاونەکردوەتەوە، هاوكات بهشێكیش لهشارەزایان
ئاماژە بەوەدەکەن، بەستنەوەی کەشوهەوا بەململانێ سیاسییەکانو جەنگەوە بەبێ بونی
داتای وردی تاقیگەیی، تەنها بۆ دروستکردنی ترسو دڵەڕاوکێیە لەناو هاوڵاتیاندا.
مەترسییە ڕاستەقینەکان
چین؟
ئەو مادە کیمیاییانەی
لەهەوادا هەنو دەبنە هۆی بارانی ترشەڵۆک، زیاتر لەڕێگەی هەناسەدانەوە کاریگەرییان
لەسەر سییەکان دەبێت نەک لەڕێگەی بەرکەوتنی پێست بەدڵۆپە بارانەکان، ههربۆیه بهشێك
لهشارهزایان پێیانوایه، گەورەکردنی بابەتەکە بەشێوەیەک کە مرۆڤ نەتوانێت بێتە دەرەوە،
دورە لەلۆژیکی زانستیی.
ئامۆژگاریی بۆ
هاوڵاتیان
سهرچاوهو دامهزراوه
فهرمییهكانى حكومهتى ههرێمى كوردستان بهردهوام داوا لەهاوڵاتیان دەکرێت تەنها
لەسەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیاریی وەربگرنو نەبنە بەشێک لەبڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەی
کە سەرچاوەیان نادیارە، جەختدەکرێتەوە کە ژیان ئاساییەو هیچ مەترسییەکی لەو شێوەیە
لەئارادانییە کە لەپۆستى سهكۆكانى سۆشیال میدیادا باسدەکرێت.
