تونجەر باکرهان: پارتەکانی ڕۆژهەڵات بەگوێرەی ئەمریکاو ئیسرائیل سیاسەت ناکەن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوێرەی ئەمریکا و ئیسرائیل سیاسەت ناکەن و ناجوڵێنەوە.
 
 تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی حیزبەکەی لەپەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە، پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پشتبەستن بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە خەبات نەکردووەو  بە گوێرەی ئەمریکا و ئیسرائیل سیاسەت ناکەن و ناجوڵێنەوە، ئەوان ماوەی ١٠٠ ساڵە تێکۆشانی خۆیان دەکەن.

باکرهان دەشڵێت، لە سەردەمێکدا نە ڕژێمی مەلا و نە ڕژێمی شا هەبوون، ئەو شاخانە بەناوی کوردەوە ناونراوبوون و مێژووی ئەوان لە سمکۆی شکاکەوە بۆ شیرین عەلەمهوولی درێژ دەبێتەوە.

وتیشی، ئێستا ڕۆژهەڵاتی کوردستان متمانە بە هێزی خۆی وخەڵکەکەی دەکات.