شارپریس:
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئێوارەی شەممە شۆشانا کچی ئۆریت سترۆک
وەزیری نیشتەجێکردنی ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی ئەمریمیم لە باکووری ئیسرائیل
بە مردوویی دۆزراوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە
بارودۆخ و هۆکاری رووداوەکە کردووە.
بەپێی راپۆرتەکان دەستبەجێ دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی تیمەکانی فریاکەوتن
بانگ کراون بۆ شوێنەکە و پزیشکان هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ بوژاندنەوەی بەڵام لە کۆتاییدا
گیانلەدەستدانیان لە شوێنی رووداوەکە راگەیاندووە.
وەزیری ناوبراو کە ئەندامی کابینەی ئەمنییە لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا
هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و بێزالێل سمۆتریچ وەزیری
دارایی ئیسرائیل لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکس سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سترۆک کردووە و
هاوسۆزی خۆی بۆ وەزیر و خێزانەکەی لەم بارودۆخە سەختەدا دەربڕی.
تا ئێستا دەسەڵاتداران هیچ وردەکارییەکی
زیاتریان سەبارەت بە هۆکاری مردنەکە ئاشکرا نەکردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن
لە پشکنینی وردی رووداوەکە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی