كۆشكی سپی تێچوی جەنگەكەی بڵاوكردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕی تێچوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتوە بە 12 ملیار دۆلار.
 

کێڤن هاسێت، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابوری لەکۆشکی سپی، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"تاوەکو ئێستا تێچوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی ئێران گەیشتوەتە 12 ملیار دۆلار".

ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا بودجەو پارەی پێویستیان بۆ وەزارەتی جەنگ لەبەردەستە، بەڵام ئەوەی نیگەرانی دروست کردوە پرسی وزەیە. 

وتیشی،"گەورەترین کێشەی ئێستامان نرخی وزەیە و بەوردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەین".

هاسێت لەکۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، پێویستە بەخێرایی چارەسەری دۆخی ئابوری جیهان بکرێت و ئەوان هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە دەنێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە 16یەمین ڕۆژی جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل دژ بەئێرانەو تادێت جەنگەكە فراوانتر دەبێت.