شارپرێس:
ئەمڕۆ لەژێر تیشکی خۆری نیوەڕۆی حەسەکەدا، تەنها پلەکانی گەرما بەرزنابن، بەڵکو لێدانی دڵی سەدان دایک‌و باوکیش ده‌گاته ئەوپەڕی؛ کاتێک مەحمود خەلیل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشى پارێزگاى حه‌سه‌كه، مژدەی کۆتاییهاتنی چاوەڕوانییەکی درێژی پێڕاگەیاندن.
لەساتێکی پڕ لەهەست‌و سۆزداو لەدەوروبەری (دوار الصباغ)، بڕیارە کاتژمێر یه‌كى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، 300 دەستبەسەرکراو کە لەڕوداوەکانی ئەمدواییانەدا له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه بهدیلگیرابون، ئازادبکرێن.
ئەو هەنگاوە تەنها ئازادکردنی چەند کەسێک نییە، بەڵکو وەک جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشى پارێزگاى حه‌سه‌كه ئاماژەی پێدا، "کۆتاییهێنانە بەپەڕەیەکی پڕ لەئازارو هەنگاوێکی کردەییە بۆ چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی".
هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته‌وه كه‌سوكارى ئه‌و گیراوانه‌ى بڕیاره ئه‌مڕۆ ئازادبكرێن‌و بگه‌ڕێندرێنه‌وه حه‌سه‌كه، لەشوێنی دیاریكراو كۆبونه‌ته‌وه، چاوی دایکانێک دەبینرێت کە ساڵانێکە لەڕێگەی هاتنەوەی ڕۆڵەکانیان بڕاوە، ئەم ئازادکردنە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەدرێت، بەشێکە لەڕێککەوتنێکی گەورەتر بۆ چۆڵكردنى زیندانەکانو ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە له‌نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و حكومه‌تى دیمه‌شق.
خەڵکی حەسەکە ئەمڕۆ بەچاوێکی پڕ لەئومێدەوە دەڕواننە ئەو هەنگاوە؛ هەموان هیوادارن ئەو 300 كه‌سه دواین کاروانی ئازاربنو ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەوەی چیتر هیچ ماڵێک چاوەڕێی گەڕانەوەی ئازیزانی نەبێت.
ئەمڕۆ حەسەکە تەنها ئازادیی 300 مرۆڤ نابینێت، بەڵکو دوبارە لەدایکبونەوەی ئومێد لەناو کۆڵانەکانیدا تاقیدەکاتەوە.
