شارپرێس:
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێنوێنیی نوێی بۆ ڕوماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتوەکانی هێرشە درۆنییەكان بڵاوکردەوە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئامانج لەم هەنگاوە نیشاندانی وێنەیەکی پیشەییانەی ڕوداوەکانە بەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهان.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری داوا لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکات کە دەیانەوێت ڕوماڵی مەیدانیی ئەو شوێنانە بکەن، پابەندی ڕێنوێنییەکان بن.
لەڕێکارە نوێیەکاندا هاتوە، پێویستە ئەو تیمە میدیاییانەی ئارەزوی ڕوماڵکردن دەکەن، ناوی تیمەکانیان لەفەرمانگەی میدیاو زانیاری تۆمار بکەن و پێشوەختە ڕەزامەندیی فەرمی وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن لەشوێنی ڕوداوەکان کارەکانیان ئەنجام بدەن.