قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرش کردنە سەرماڵی نێچیرڤان بارزانی هۆشداری دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1014 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لەبارەی هێرشکردنە سەرماڵی نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەین.

 

دەشڵێت، بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

جێگری سەرۆکوەزیران هۆشداری دەدات، ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی تری عێراق.