شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی
ئەمریکا لەوتارێکی توند‌و بێپەردەدا لەلوتکەی (دەستپێشخەری وەبەرهێنانی داهاتوو (FII)) لەمیامی، زەنگێکی مەترسیداری بۆ هاوپەیمانە
کلاسیکییەکانی ئەمریکا لێداو نەخشەی نوێی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کێشا، ده‌شڵێت،
"بۆچى ئێمه له‌گه‌ڵ ناتۆ بین، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵمان نه‌بن، بۆیه ڕه‌نگه
چیتر بونى ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان پێویست نه‌بێت، ده‌كرێت ئه‌مه بكه‌ن به‌هه‌واڵێكى
به‌په‌له".
تره‌مپ له‌قسەکانیدا
بەهێرشێکی توند بۆ سەر میدیاکانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ى دەستپێپێکردو ڕایگەیاند،
"میدیایەکی گەندەڵ‌و زۆر خراپمان هەیە، له96٪ی ڕوماڵەکان نێگەتیڤن، بەڵام
ستایشی (CNN) ده‌كه‌م بۆ ڕاپۆرتێکی جیاواز،
ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ناپاک‌و خیانەتكاره، بەتایبەت لەشێوازی
ڕوماڵکردنی ئاڵۆزییەکانی جەنگی ئێران‌دا".
لەپەیامێکی چاوەڕواننەکراودا
کە وەک هەواڵی بەپەلەش بۆ میدیاكانى جیهان وەسفیکرد، تره‌مپ گومانی خستەسەر بەردەوامی
ئەمریکا لەناتۆ، ئه‌و وتی، "بۆچی لەناتۆ بین ئەگەر لەم جەنگەدا (دژ بەئێران)
لەگەڵمان نەبن؟ ڕەنگە چیتر بونی ئێمه لەوێ پێویست نەبێت".
سەرۆکی ئەمریکا
بەئاشکرا ڕایگەیاند کە وڵاتانی (سعودیە، قەتەر، ئیمارات‌و کوەیت) بۆشایی ناتۆیان بۆ
ئەمریکا پڕکردوەتەوە، له‌و ڕوه‌شه‌وه وتی، "ئەوان وڵاتی زۆر دۆست‌و نزیكن،
سوپاسیان دەکەم کە لەجێگەی ناتۆ لەگەڵمان بون‌و پشتیان به‌رنه‌داین".
تره‌مپ وەڵامی ڕاوێژکاری
ئەڵمانیای دایەوە کە وتویه‌تى، جەنگی ئێران پەیوەندیی بەوانەوە نییە، تره‌مپ بەهەمان
نەفەس وتی، "کەواتە جەنگی ئۆکرانیاش بەهیچ شێوەیەک جەنگی ئێمەى ئه‌مریكا نییە".
هاوکات، بەریتانیای
بەترسنۆک ناوبرد‌و ڕایگەیاند، چاوەڕوانیی زۆریان لەلەندەن هەبوو، بەڵام ئەوان زۆر
درەنگ‌و بەسستی هاتنە پێشەوە.
ئەم لێدوانانەی
تره‌مپ ئاماژەیەکی ڕونن بۆ ئەوەی ئەمریکا چیتر پابەندنابێت بەهاوپەیمانییە کۆنەکانەوە
ئەگەر بەرژەوەندییەکانی نەپارێزن‌و ناوچەی کەنداو دەبێتە چەقی نوێی ستراتیژییە سەربازیی‌و
ئابورییەکانی واشنتۆن.
