شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تێکشکاندنی چەندین وێستگەی ئەتۆمیی ئێرانی ڕاگەیاند، لەچوارچێوەی ئەوەی کە وەک ئۆپەراسیۆنی (چه‌كوشى نیوەشەو)، ده‌شڵێت، "هیچ كه‌سێك ئێستا ناوێرێت ببێته ڕێبه‌رى ئێران".
له‌كۆبونه‌وه‌ى لوتکەی ئەولەویەتەکانی دەستپێشخەری وەبەرهێنانی داهاتوو (FII) كه لەمیامی ئەمریکا به‌ڕێوه‌چوو، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەى كراوه‌ته‌سه‌ر ئێران، نوێنەرایەتی ڕۆژێکی باش لەڕوی سەربازییەوە دەکات.
وتیشى، "هێزە ئەمریکییەکان بەردەوامن لەتێکشکاندنی تواناکانی ئێران، لەوانەش کۆگای موشەکەکان‌و ژێرخانی پیشەسازیی بەرگریی ئەو وڵاتە، ئەمریکا ئێستا نزیکە لەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەتیرۆرو باجخۆریی ئێران ڕزگاربکات، ئه‌گه‌رچى ئێران دەوڵەتێکی بەهێزەو خاوەنی موشەک‌و سەکۆی هەڵدانی زۆرە، بەڵام ئێمە زۆربەمان لەناوبردون".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێیوایە، تاران چیتر وەک جاران "ملهوڕی ناوچەکە نییە"، بەڵکو ئێستا لەحاڵەتی ڕاکردن‌و پاشەکشەدایە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، "هێرشەکانی ئێران تەنها بۆ سەر نەیارە ڕاستەوخۆکانی نەبوە، بەڵکو وڵاتانی ناوچەکەشی گرتوەتەوە وەک (سعودیە، قەتەر، ئیمارات‌و کوه‌یت، واشنتۆن تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕزگارکردوە، نەک تەنها ئیسرائیل".
لەلایەکی دیكه‌شه‌وه، ترەمپ نیگەرانی‌و بێئومێدی خۆی بەرامبەر هەڵوێستی هاوپەیمانی ناتۆ دەربڕیی‌و وتی، "هاوپەیمانییەکە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا پاڵپشتی پێویستی پێشکەشنەکردین، ئەوەمان لەبیر دەمێنێت‌و وانەی لێوەردەگرین".
تره‌مپ به‌ته‌نزه‌وه له‌باره‌ى ئێران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئێستا كه‌س ناوێرێت ببێته ڕێبه‌رى نوێى ئێران، دواتر ئێران درۆیه‌كیشى كرد وتى دانوستانمان نه‌كردوه، ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت، له‌دواى جه‌نگى ئێران، نۆره‌ى كوبایه".
سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وتى، "هیوادارم هه‌موو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێنه ناو په‌یماننامه‌ى ئه‌براهام، زۆر نزیكین له‌گه‌شانه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، چونكه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته‌یه هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ڕاده‌گرێت‌و كۆتایى پێده‌هێنێت، ئێستا ئێران وڵاتێكى وێرانه‌یه‌و وێرانمان كردوه‌و ته‌نانه‌ت تاران هیچ به‌رگرییه‌كى ئاسمانیشى نه‌ماوه".
