ئەمینداری ناتۆ: نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 152 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

 ئەمینداری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ئێستادا کار لەسەر لاوازکردنی توانای ئەتۆمی و مووشەکی ئێران دەکات.

مارک ڕوتە دەڵێت، ئێمە قبوڵ ناکەین ئێران خاوەنی توانای ئەتۆمی و مووشەکی بێت.

ڕاشیگەیاند، ئێران چەند ساڵێکە ئاژاوە بۆ جیهان هەناردە دەکات.

هەروەها ڕۆتە دەشڵێت، هێرشەکانی ئێرانمان بۆ سەر دراوسێکانی ئیدانە کرد و لەگەڵ باڵیۆزانی کەنداو لە بارەگای ناتۆ ئەم بابەتەمان تاوتوێ کرد.