شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم بەکاڕاک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا پێگەیشت.
تۆم باڕاک، بەهۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستی ئێرانی بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران؛ پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.
هاوکات سەرۆکی حکوومەت سوپاسی تۆم باڕاکی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمی و لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.