شەش وڵاتی عەرەبی لەسەر هێرشی گروپه چەکدارەکان هۆشداری دەدەنە بەغدا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لەبەیاننامەیەکدا وڵاتانی کوەیت، ئیمارات، بەحرەین، سعودیە، قەتەر و ئوردن هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق سەرکۆنە دەکەن.

لەبەیاننامەکەدا ئەو وڵاتانە دەڵێن، هێرشەکانی لایەنە چەکدارەکانی ئێران لە عێراقەوە دژی وڵاتانی ناوچەکە شەرمەزار دەکەین.

دەشڵێن، داوا لە عێراق دەکەین ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی لە عێراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ دەستی پێکردووە.