ئێرانی غازی بۆ تورکیا ڕاگرت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
ئێران ڕۆژی سێشەممە هەناردەی گازی سروشتی بۆ تورکیا ڕاگرت.

ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئێران هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا ڕاگرت دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وێستگەی غازی پارسی باشوور، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

بەشێک لە وێستگەی غازی پارسی باشوور و دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەی ئەسەلویە لە 18ی ئازار لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل کرانە ئامانج.

کێڵگەی پارسی باشوور گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتی ئێرانە و دەکەوێتە پارێزگای بوشەهر.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر دەبن، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکانی وزە و زنجیرەکانی دابینکردن هەیە.