شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەڵمەتی هەمەلایەنەی دژی ئێران بە هێزێکی تەواوەوە بەردەوامە، بە پێچەوانەی ئەوەی لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
ناتانیاهۆ لە لێدوانێکیدا بۆ سەرۆکی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لە باکوری ئیسرائیل وتی، " پرسی هەڵوەشاندنەوەی حیزبوڵا هەمیشە لە مێشکی ئێمەدایە، هاوکات پەیوەستە بە هەڵمەتی هەمەلایەنەی دژی ئێران کە بە هێزێکی تەواوەوە بەردەوامە، بە پێچەوانەی ئەوەی لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە. بەڵام ئێمە پابەندین بە هەموو هەوڵێک بۆ گۆڕینی دۆخی لوبنان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی "داواتان لێدەکەم هەموو هەوڵێکتان بدەن بۆ ئەوەی خەڵک ئاوارە نەبن. ئێمە کاردەکەین بۆ فراوانکردنی ئەم ناوچە ئەمنییە بۆ نەهێشتنی مەترسی مووشەکی بۆ سەر خەڵک و خاکەکەمان".