وەزیری دەرەوەی ئێران ڕونکردنەوە لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەدات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1247 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بەنیازی هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە نییە و هیچ گفتوگۆیەکیش نییە.

عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بەشداری دانوستانەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕی نەکردووە، "هەروەها پلانی هیچ دانوستانێکمان نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڵوگۆڕی پەیام لەڕێگەی ناوەندەکانەوە هەبووە، بەڵام بە مانای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە.