كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

لەڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا.

وەزارەتەکە دەڵێت، لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند  كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.

دەشڵێت، لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.